پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیی کۆدەبنەوە
بەپێ زانیاریەکان ئەمرۆ شەممە شاندێکی یەکێتییی نیشتیمانی کوردستان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن لەشاری هەولێر “.
لە بارەی سەردانی شاندەکەی یەکێتیی تایبەتە بە پرسی هەمواری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە ماوەی چەند هەفتەیەک لایەنەکان لەسەر ئەو پرسە کۆدەبنەوە بۆ گەیشتنە سازان لەسەری”.
پێشتر عیماد ئەحمەد گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان گوتی ” ئێمە سوورین لەسەر بۆچوونی پێشووترمان دەمانەوێت سیستەم سەرۆکایەتی بێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت دەستەڵاتەکانی رێکبخرێنەوە”.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای گەڕی دووەمی سەردانەکانیان بۆ لای چوار حیزبەکەی سلێمانی داوایان کردوە ماوەی دوو ساڵی دیکە بۆ بارزانی درێژبکرێتەوە بەڵام هێشتا لایەنەکان وەڵامی داواکەی پارتیان نەداوەتەوە.
باسنیوز
