ئەنجوومەنی خانمان: (ئوم سه‌ییاف) رۆڵی سەرەکی هەبووە لە بەکۆیلەکردن و کڕین و فرۆشتنی ژنان و کچانی ئێزدی
له پایامێكیدا بۆ رای گشتی كه وێنه‌یه‌كی بۆ KDP.info نێردراوه، رایده‌گەیێنێت، دوێنێ پێنجشەممە وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، (نه‌سرین ئه‌سعه‌د ئیبراهیم) ناسراو به (ئوم سه‌ییاف) کە پێشتر له سووریا دەستگیر کرابوو، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان کراوەتەوە، ئەنجوومەنی باڵاى کاروباری خانمان رادەستکردنەوەى ناوبراو بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گرینگ دەزانێت، بەتایبەتی کە (ئوم سەییاف) رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە بەکۆیلەکردن و کڕین و فرۆشتنی ژنان و کچانی ئێزدی، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا کچێکی بەکۆیلەکراوی ئێزدی لە ماڵەکەیدا دۆزراوتەوە.
ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هیوادارین و دڵنیاشین وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەم تیرۆریستەدا دەکات، بەتایبەتی لە دۆسیەى بەکۆیلەکردن و کڕین و فرۆشتنی ژنان و کچانی ئێزدی و زانیاریی گرنگ بە دەست دێت، بۆ دووبارە نوێکردنەوەى بەرنامەکانى تایبەت بە رزگارکردن و مامڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسییە و، هەوڵەکانی رزگارکردنی ئەوانەى تا ئێستا لەدەستی تیرۆریستانی داعشدا ماون.
پێشتر خاتوو (برنادیت میهان) گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەمه‌ریکا رایگەیاندبوو کە هاوسه‌ره‌كه‌ی (ئه‌بو سه‌ییاف)، رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له چالاكییه‌كانی داعش، بەتایبەتی دۆسیەى بەکۆیلەکردنی ژنا ن و کچانی ئێزدی.
شایانی باسە هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له 15ی ئایاری رابردوو، له یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی سه‌ربازیییاندا كه له‌سه‌ر زه‌وی دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌نجامی دا، (ئوم سه‌یاف)یان له سووریا ده‌ستگیر كرد.
KDP-
