ڕۆبه‌رت فۆرد: نابینه هاوپه‌یمانی ئێران بۆ لەناوبردنی رێكخراوی داعش
فۆرد له‌باره‌ی ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتی ئێران وسوریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی داعشدا گوتی: ” پێم وایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌ئارادانیه، چونكه له‌لایه‌كه‌وه هێزه‌كانی ئه‌سه‌د ناتوانن چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیمه‌شق كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، كه‌چه‌ند مانگێكه هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن، كه زۆربه‌یان یه‌ك میل له‌دیمه‌شقه‌وه دوورن، ئێستا ده‌توانن 300 یان 400 میل له‌دیمه‌شق دوور بكه‌ونه‌وه بۆ شه‌ڕی داعش؟”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” ڕژێمی ئه‌سه‌د په‌یتا په‌یتا لاواز ده‌بێت، پێویستمان به‌وه نیه خۆمان په‌یوه‌ست بكه‌ین به‌ته‌رمێكه‌وه. سه‌باره‌ت به‌ئێرانیش، ئه‌گه‌رچی له‌عێراقدا مه‌شق و ڕاهێنان به میلیشیا شیعه‌كان ده‌كات، به‌ڵام نزیك بوونه‌وه له‌ئێران بۆ شه‌ڕی داعش، واده‌كات داعش ئاسانتر بتوانێت چه‌كدار بۆ ناو ڕیزه‌كانی خۆی بانگهێشت بكات. به‌وپێیه‌ی ئه‌مریكا و ئێران وه‌ك هاوپه‌یمان له‌دژی سوننه‌كانی ناوچه‌كه وێنا ده‌كات”.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌شداری توركیا له‌و كایه‌یه‌دا، فۆرد گوتی: ” ئه‌جێنداكان زۆرن كه‌بوونه‌ته جێگه‌ی ڕكابه‌ری له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ئه‌جێندای جیاوازی خۆی هه‌یه. لای ئه‌مریكا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ له‌ناوبردنی داعشه. به‌ڵام بۆ توركیا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌و ڕژێمی سوریایه. ئۆپۆزسیۆنی سوریاش، ئه‌جێندای خۆی هه‌یه”.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌باس ده‌كرێن، گوایه له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا موسڵ ئازاد ده‌كرێته‌وه، ڕۆبه‌رت فۆرد گوتی: ” به‌ره‌و پێشوه‌چوونه‌كان هێواشن، هه‌ر هێواشیش ده‌بن. چونكه داعش زۆر به‌هێزه. ته‌نها كۆمه‌ڵێك چه‌كدارنین كه‌له ئه‌شكه‌وته‌كاندا خۆیان شاردبێته‌وه. وه‌ك قاعیده‌و ئوسامه بن لادن و زه‌واهیری. داعش زۆر ڕێكخراوه، داهات و دابه‌شكاری زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه. به‌شه‌و وڕۆژێك له‌ناو ناچێت”.
باس‌نیوز
