نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی لە پەرلەمان روویدا بنەمای تەوافوقی تێكدا

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکی هاوبەشی ژمارەیەک میدیای کوردستانی، باسی بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان، پرسی سەرۆکایەتیی و پەیوەندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارچەكانی دیكەی كوردستان دەکات.

هەروەها لەبارەی پێشكەشكردنی پڕۆژەیاساكان لەلایەن (یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ و یەكگرتوو) بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و خوێندنەوە بۆ كردنی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، نێچیرڤانان بارزانی رایگەیاند " ئەوەی لە 23ی حوزەیران روویدا بنەمای تەوافووقی لەم وڵاتە تێکدا".

سەبارەت بە تەوافوقی سیاسی نێو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای 23ی حوزەیرانەوە كە پارتی و چەند لایەنێك بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمانیان كرد، سەرۆكی حكومەت دەڵێت:" ئەو بنەمایەی ئێمە حکومەتمان لەسەرداناوە وەک جاران نەماوە، ئێمە کە حکومەتمان پێکهێنا بڕیارماندا هاوبەشبین، بەڵام لە 23ی حوزەیران ئەو بنەمایە نەما".

"لەڕوانگەی مەسعود بارزانییەوە سەیری پرسی سەرۆکایەتی ناکەین"

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی بەشدار لە هەڤپەیڤینەكە كە شاهۆ ئەمین بە نوێنەرایەتی رووداو بەشداربوو، نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی " ئێمە لەڕوانگەی مەسعود بارزانییەوە سەیری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناکەین، بەڵکو لەڕوانگەی پێویستی کوردستان سەیری بارودۆخەکە دەکەین".

لە وەڵامی ئەوەشدا كە چارەسەر چییە ؟ نێچیرڤان بارزانی گوتی " دەبێت لایەنەكان دابنشین و بە رەچاوكردنی بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن".

"ئەوەی لە پەرلەمان روویدا بنەمای تەوافوقی تێكدا"

هەروەها لەبارەی پێشكەشكردنی پڕۆژەیاساكان لەلایەن (یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ و یەكگرتوو) بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و خوێندنەوە بۆ كردنی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، نێچیرڤانان بارزانی رایگەیاند " ئەوەی لە 23ی حوزەیران روویدا بنەمای تەوافووقی لەم وڵاتە تێکدا".

سەبارەت بە تەوافوقی سیاسی نێو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای 23ی حوزەیرانەوە كە پارتی و چەند لایەنێك بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمانیان كرد، سەرۆكی حكومەت دەڵێت:" ئەو بنەمایەی ئێمە حکومەتمان لەسەرداناوە وەک جاران نەماوە، ئێمە کە حکومەتمان پێکهێنا بڕیارماندا هاوبەشبین، بەڵام لە 23ی حوزەیران ئەو بنەمایە نەما".

"گەورەترین یارمەتی ئابووری رۆژئاوای کوردستان دەدەین"

لەبارەی پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارچەکانی دیکەی کوردستان، سەرۆكی حكومەت دەڵێت:" ئێمە گەورەترین یارمەتی ئابووری رۆژئاوای کوردستان دەدەین" هەروەها دەشڵێت " راستە ئێمە لەهەندێک شت خیلافمان هەیە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە پەیوەندیمان لەگەڵ پارچەکانی دیکەو لایەنەكان خراپبێت".

نموونەش بە رۆڵی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دێنێتەوە لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چارەسەری لە باكووری كوردستان و توركیا و دەڵێت " ئەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بردە پێشەوە، بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت و کورد بە مافەکانی بگات".

رووداو

Top