له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كه‌ى سبه‌ى په‌نا بۆ سه‌رۆك بارزانى ده‌هێنرێت
بڕیاره سبه‌ى(6/8/2015)، خۆپیشاندانێكى فراوان له‌به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت، خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ى سوتانى بینایهیى حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش “ئه‌یاد عه‌لاوى”جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، په‌یامێكى ئاراسته‌ى خۆپیشانده‌ران كردووه و داواى كردووه بههێنمى بیروبۆچوونى خۆیان له‌ڕێگاى خۆپیشاندانه‌وه ده‌رببڕن، ده‌ڵێت: “داواكارم موڵكى گشتى و تایبه‌ت بپارێزرێت و به‌خۆپیشاندان شوێنه‌كان وێران نه‌كرێن”.
هاوكات، یه‌كێك له ئامادهكارهكانى خۆپیشاندان به ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه عێراقییه‌كانى ڕاگه‌یاندووه، داوایه‌كیان ئاراسته‌ى “مه‌سعود بارزانى” سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و “موقته‌دا سه‌در” سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در كردووه په‌یامێكیان بۆ خۆپیشانده‌ران هه‌بێت، و پشگیریان بكه‌ن.
“د.تاریق گه‌ردى” ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕاگه‌یاند: هه‌رخۆپیشاندانێك كه بڕیاره له چه‌ند ڕۆژى داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، په‌یوه‌ندى به جێبه‌جێ نه‌كردنى یاسایى ژماره‌ى (21ى ساڵى 2008) یاسایى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه بۆ پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان به گشتى داواكارن ده‌سه‌ڵاته‌كان بگوازرێته‌وه به‌پێى (ماده‌ى 44و 45ى) ئه‌م یاسایه كه زۆرتین ده‌سه‌ڵاتى خۆجێى ده‌درێته حكوومه‌تى لامه‌ركه‌زى ئیدارى به‌ڵام حكوومه‌تى ناوه‌ندى ئاماده نییه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ڕاده‌ستى حكوومه‌تى لامه‌ركه‌زى بكات گوتى: “ئێمه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به زۆریه‌ى ده‌نگ گوتمان له كاتى خۆى له 5/8 ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه بگوازرێته‌وه بۆ پارێزگاكان به‌پێى یاساكان، به‌ڵام حكوومه‌تى عه‌بادى له‌ڕۆژى سێشممهوه بڕیارى داوه، ئه‌مه به‌شێوه‌ى هه‌نگاو بگوازرێته‌وه واته به 6مانگ و ساڵێك ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى دروستكردووه، له‌ناو شه‌قامى عێراقى و پێشبینى خۆپیشاندانى فراوان ده‌كرێت، له‌لایه‌كى دیكه ئاو نییه، كاره‌با نییه، و بارى ئه‌منى خراپه، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت حكوومه‌تى عه‌بادى به‌ره‌و ڕوخان بڕوات.
گوتیشى: “هه‌فته‌ى ڕابردوو چه‌ند كه‌سانێك ویستبویان له ڕێگاى خۆپیشاندانه‌وه به‌رد بارانى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بكه‌ن كه چونه‌ته ناوچه‌ى سه‌وزه‌وه”.
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه: په‌یامى خۆپیشانده‌ران بۆ بارزانى ئاساییه، چونكه بارزانى كه‌سایه‌تى عێراق و نێوده‌وڵه‌تییه، هاووڵاتیان و جه‌ماوه‌ر په‌ناى بۆ ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ویش له‌ڕێگاى په‌رله‌مانتاره‌كانییه‌وه فشار له عه‌بادى بكات تا داواكارى خۆپیشاندان جێبه‌جێ بكات”.
باس‌نیوز
