لە زەوی و ئاسمان داعش ئاگرباران دەکرێت

لە زەوی و ئاسمان داعش ئاگرباران دەکرێت
چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، بە چڕی بۆمباران کران.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، شەوی رابردوو، هێزەکانی زێرەڤانی لەسەر زەوی و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە، ”بە سەختی بارەگاکانی داعشیان لە هەردوو گوندی تەرجلە و شێخ ئەمیر لە میحوەری خازر، بۆردوومانکرد“.

راگەیەندراوەکەی راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئاماژەی بەوەشداوە، کە حەوت جاری لەسەر یەک، بارەگاکانی داعش لەو دوو گوندە بۆردوومانکراون و زیانی گیانیی زۆر لە چەکدارانی داعش کەوتووەتەوە.
















باسنيوز
Top