به‌ هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی، تەرمی شەهیدانی پەیەدە گەیێنرانەوه‌ خاكی باكوور

 	 به‌ هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی، تەرمی شەهیدانی پەیەدە گەیێنرانەوه‌ خاكی باكوور
لە ئەنجامی هەوڵ و پەیوەندییە چڕەكانی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی توركیا ڕەزامەندی دەربڕی بۆ گوازتنەوەی تەرمی شەهیدانی پەیەدە بۆ نێو خاكی باكوور كە لە ڕۆژئاوای كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش شەهید ببوون.

دوای ئەوەی لە شاری دهۆك كەسوكاری شەهیدانی باكوور ڕۆژی دووشەممە 3ـی 8ـی 2015 سەردانی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد و داوایان كرد هەوڵەكانی بخاتە گەڕ بۆ گواستنەوەی تەرمی شەهیدان بۆ زێدی بابوباپیرانیان، (سەرۆك بارزانی) بەڵێنی بە كەسوكاری شەهیدان دا، هەموو توانایەكی بە كار بهێنێت بۆ ئەوەی قەناعەت بە دەوڵەتی توركیا بكات كە سنوورەكان بۆ گوازتنەوەی تەرمی شەهیدان بكاتەوە و دوای پەیوەندیكردنی (سەرۆك بارزانی) بە سەرۆكوەزیرانی توركیا و هەوڵی بەردەوامیان بۆ بەجێهێنانی داواكاریی كەسوكاری شەهیدان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 4ـی 8ـی 2015 حكوومەتی توركیا مۆڵەتی بە كەسوكاری شەهیدان دا كە تەرمی شەهیدەكانیان بگەڕێننەوە بۆ زێدی بابوباپیرانیان لە باكووری كوردستان.
Top