هەرچوار لایەنەکە رازیبوون بە مانەوەی بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 هەرچوار لایەنەکە رازیبوون بە مانەوەی بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد، کە ھەر چوار ھێزەکە رازی بوون بەوەی سەرۆک بارزانی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە وەکو سەرۆکی ھەرێم لەپۆستەکەی بمینێتەوە.


ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەبوبەکر عەلی لەلاپەری تایبەتی خۆی نووسیویەتی ،ھەرچوار ھێزەکە(یەکێتی وگۆران وکۆمەڵ ویەکگرتوو) ڕازی بوون بەوەی سەرۆکی ھەرێم تا کۆتایی خولی پەڕلەمانی واتە دوو ساڵی تر لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە ، لە بەرامبەرەوە پارتی ڕازی بێت بە تەواوی پەڕلەمانی کردنی سیستم لە ڕێی ھەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمەوە .

ئەبوبەکر عەلی ئەوەشی گوتووە، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ پارتی بڕیارە ڕاستەکە بدات و ، یەکگرتووش لە پەیوەندی لەھەوڵدان بۆ گەیشتن بە سازانی نێوان ھێزەکان .

راشیگەیاندووە، ئەرکی خۆی جێ بەجێ کردو ئیتر پێویستە بە متمانە بەخۆبوونەوە بەدەم ئەرکە یاسایی یەکانیەوە بێت لە پەڕلەماندا .

Top