به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شرنا‌خ 2 سه‌ربازی تورك كوژران
ئاژانسى ئانادۆڵو له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى توركیاى گواستووه‌ته‌وه، له گوندی ئارۆكۆی سه‌ر به پارێزگای شرنا‌خ بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سوپاى ته‌قییه‌وه و پاشان گه‌ریلاكانى به ئاربیجى و چه‌كى دیكه هێرشیانكردووته سه‌ر سه‌ربازه‌كانى توركیا و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكى دیكه‌و یه‌كێك له پاسه‌وانى گونده‌كه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، دوا به دواى ته‌قینه‌وه و هێرشه‌كه، سوپای توركیا له ناوچه‌كه له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستپێكردووه.
