تاوەکو یەکگرتووی ئیسلامی راپۆرتی لیژنەی یاسایی ئیمزا نەکات پەسندناکرێت
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی زەرد فەرحان جەوھەر رایگەیاند: ئەو راپۆرتەی دوێنێ لەلایەن لیژنەی یاساییەوە ئامادەکراوە لەبارەی ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان پێویستە یەکگرتووی ئیسلامیش ئیمزای لەسەر بکات،چونکە بەتەنھا ئیمزای لایەنەکانی دیکە رێژەی یاسایی تەواو نابێت،بۆیە پێویستە یەکگرتووی ئیسلامیش ئیمزای بکات.
فەرحان جەوھەر گوتیشی، زۆر رێکار ماوە تاوەکو ئەو یاسایە دەچێتە واری جێ بەجێ کردنەوە،لەوانە بچێتە سەرۆکایەتی ھەرێم ودواتر لەپەرلەمان پەسەند بکرێت وبچێتە سەرۆکایەتی ھەرێم وئایە لەوێ سەرۆکی ھەرێم پەسەندی دەکات یاخود نا.
ئەمەش لەکاتێکدایە،تاوەکو ئێستا یەکگرتووی ئیسلامی ئامادە نەبووە ئەو راپۆرتە ئیمزا بکات.
