٥ چەکداری پەکەکە خۆیان ڕادەستی پۆلیسی تورکیا کرد
لە بەیاننامەیەکی ویلایەتی شرناخدا هاتووە، ٥ چەکدار ڕیزەکانی پەکەکەیان چێ هێشتووە و خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە. بەمەیش ژمارەی آەو چەکدارانەی پەکەکە کە لە بەهاری ٢٠١٣ـوە خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە گەیشتە ٨١٦ کەس.
لە ویلایەتی مووشیش، هێزە ئەمنییەکان ٣ کەسیان دەستگیر کردوون و، بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵوی حکوومەتی تورکیا، کەسە دەستگیرکراوەکان بەڵگەی پێویستیان لەسەرە کە دەریدەخات پێوەندییان بە پارتیی کرێکارانی کوردستانەوە هەیە.
لە باتمان، دیاربەکر و ماردینیش، لە هەڵمەتێکی گەران بە دوای ئەندامانی پەکەکەدا ٧ کەسی دیکە دەستگیر کراون.
KDP.info-
