دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی به‌رێوه‌ده‌چێت
گۆران ئازاد، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: دوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاره ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی نوسینی راپۆرتی پرۆژه‌یاساكانی تایبه‌ت به هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت.
گۆران ئازاد وتیشی: به‌به‌شداری ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ته‌واو ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ، بۆئه‌مه‌ش ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كگرتوو پێی راگه‌یاندوون كه به‌شداری له‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌كات .
ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی هه‌ریه‌كه‌له فراكسیۆنه‌كانی پارتی و پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحی به‌شداری تێدا ناكه‌ن، به‌و هۆكاره‌ی به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی و نوسینی راپۆرتی پرۆژه‌یاساكان، پێویسته لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بگه‌نه سازان و رێككه‌وتن.
خه‌ندان
