مانگی 9 گرێبه‌ستی چوارهه‌زار مامۆستا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌

 	 مانگی 9 گرێبه‌ستی چوارهه‌زار مامۆستا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، جارێ دیار نییە بۆ ساڵی نوێی خوێندن گرێبەستی ماموستایان نوێ دەکرێتەوە یاخود نا، بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا مووچەکەیان دەدرێت.

(فاتیح مەولەویزادە) گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ماموستایانەی بە گرێبەست دامەزراون گرێبەستەکەیان لەسەر داوای وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تاوەکو مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، دواتر بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگاکان بڕیار دەدات بۆیان نوێ بکرێتەوە یاخود نە، ئەمەش بەپێی ئەوە دەبێت تاوەکو چەند ئەو ماموستایانە ئاستەکەیان باش بووە."

(فاتیح مەولەویزادە) گوتیشی، ئەو ماموستایانە تاوەکو ئێستا مووچەی خۆیان وەرنەگرتووە، بەڵام وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە لە ماوەیەکی نزیکدا مووچەکەیان پێ بدات، بەڵام هێشتا ڕۆژەکەی دیاری نەکراوە.
لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران چوارھەزار ماموستا لەسەر میلاکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە گرێبەست دامەزران
Top