له ناوچه‌ی گه‌یاره.. 18 چه‌كداری داعش كوژران
غه‌یاس سۆرچی، لێپسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دوو باره‌گای چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناحیه‌ی گه‌یاره له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاپه‌یمانانه‌وه به سه‌ختی بۆردومانكران".
وتیشی: یه‌كێك له‌و باره‌گایانه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ناو پڕۆژه‌ی ئاوی ناحیه‌ی گه‌یاره بووه كه له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه دوو سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه كوژراون و هه‌شت ئۆتۆمبێلیش سووتێراون .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر له ناحیه‌ی گه‌یاره باره‌گایه‌كی دوێنی شه‌ممه چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه به سه‌ختی بۆردومانكراون .
لێپسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باسیله‌وه‌شكرد:"به‌پێ زانیارییه‌كانمان له‌و بۆردومانه‌دا 16 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیش سوتێنراون .
خه‌ندان
