3ی ئاب ده‌كرێته رۆژی مه‌رگه‌ساتی كوردانی ئێزیدی
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه، سه‌رجه‌م قوربانیانی شه‌نگال به شه‌هید و رزگاربوان به‌زیندانی سیاسی هه‌ژمارده‌كرێن و هه‌مان ئه‌و ماف و ئیمتیازاته‌یان ده‌بێت.
مه‌حمود حاجی ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رايگه‌یاند: ئێستا پرۆژه‌یاسایه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستانه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه كه له‌سێ خاڵ پێكهاتووه رۆژی 3/8 كه رۆژی داگیركردنی شه‌نگاله له‌ساڵی 2014 ده‌كرێته رۆژی (مه‌رگه‌ساتی كوردانی ئێزیدی له شه‌نگال له له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش) .
مه‌حمود حاجی ساڵح وتیشی: هه‌ریه گوێره‌ی پرۆژه‌یاساكه و له خاڵی دووه‌مدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و رووداوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌شه‌هید و ئه‌وانیشی له‌ده‌ست ئه‌و چه‌كدارانه رزگاریان بووه به زیندانی سیاسی هه‌ژمار ده‌كرێن .
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: جگه له‌هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقیش كاریكردوه بۆ پێدانی ماف وئیمتیاز به رزگاربوانی خه‌ڵكی شه‌نگال له ده‌ستی داعش .
پێشیوابوو: جگه له‌و هه‌نگاوه ده‌بوو حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ هه‌موو ئه‌ركێكی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان له ئه‌ستۆ بگرێت كه له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی هاتووه ، به‌ڵام به‌غدا خۆی له‌و ئه‌ركه دزیوه‌ته‌وه‌و هه‌مووی كه‌وتووه‌ته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 3ی ئابی 2014چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش هێرشێكی به‌رفراوانیان كرده‌سه‌ر شه‌نگال وده‌وروبه‌ری به‌هۆیه‌وه به‌سه‌دان خه‌ڵكی ئه‌و سنوره شه‌هید و برینداربوون و به‌سه‌دانی تر ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و زۆرێكیشیان به‌بارمته‌گیران، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له‌كاره‌ساته گه‌وره‌كان داده‌نرێت كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردا هاتووه.
xendan
