داعش لە سنووری مەخموور بۆردوومانكرا

داعش لە سنووری مەخموور بۆردوومانكرا
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی رێکخراوی داعش لە گوندی فەتومە لە باشووری رۆژئاوی شارۆچکەی مەخموور دەکەنە ئامانج.

ئەحمەد ئەنوەر، بەرپرسی ژووری راگەیاندنی میحوەری گوێڕ - مەخموور رۆژی شەممە 1ـی ئابی 2015 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی داعشیان لە گوندی فەتومە لە باشووری رۆژئاوی شارۆچکەی مەخموور کردە ئامانج".

ئەنوەر ئاماژەی بەوەدا كە "بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە زەرو زیانێکی زۆر بە چەکدارانی داعش کەوتووە".

گوندی فەتومە بە دووری 28 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژئاوی شارۆچکەی مەخموور و لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارەدێی قەراجە.
Top