هێزەكانی پێشمەرگە تۆپبارانی داعشی كرد

هێزەكانی پێشمەرگە تۆپبارانی داعشی كرد
هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، مۆڵگەكانی چه‌كدارانی داعشیان له‌باكووری مووسڵ تۆپباران كرد و بریدار و كوژرویان هه‌بووه‌.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 1/8/2015، پێشمەرگە مۆڵگەكانی داعشی لە نزیك شارۆچكەی تەلسقۆف تۆپباران كردووە.

ئەوەشی ڕوون كردەوە كە تۆپبارانەكە بە هۆی چەكی (هاوەن)ەوە ئەنجام دراوە و دوای تۆپبارانەكەش ئۆتۆمبێلەكانی داعش بینراون كە بریندار و كوژراوانی داعشیان بۆ شارۆچكەی (تلكێف) و شاری مووسڵ گواستووەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرای كرد كە هەر ئەمڕۆ، 12 چەكداری داعش بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لە ناو شارۆچكەی (شنگال)ی باكووری ڕۆژئاوای مووسڵ كوژراون.

گوتیشی: “فڕۆكە جەنگییەكان توانییان سێ ئۆتۆمبێلی سەر بە ڕێكخراوی توندڕەوی داعش، لە كاتی بۆردومانەكەدا تێكبشكێنن.


















باسنیوز
Top