وه‌فدێكی نوێی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
شنگالی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: له‌پێناو چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی نه‌وت له‌نێوان هه‌ردوولا، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له گفتوگۆی سیاسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، وه‌فدێكی نوێ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت".
وتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێم به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵده‌دات، ته‌نگژه‌ی یاسای نه‌وت و غاز و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات"، رونیشكرده‌وه، بۆ گفتوگۆكردنی ته‌نگژه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت، لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، میوانداریی وه‌زیری نه‌وت و وه‌زیری دارایی ده‌كات.
شنگالی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌و لێكنزكبونه‌وه‌یه‌ش كرد كه له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا دروست بووه كه به وته‌ی ئه‌و، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی وه‌فدێكی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و لێوه‌ی هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌كردنی دۆسێ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، ده‌درێت.
خه‌ندان
