رێبین هەردی: پەکەکە تاوانێکی گەورەی کرد و هیوادارم پیاوی عاقڵ لەنێو پەکەکە مابێت
ڕێبین ئەحمەد ھەردی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رایگەیاندووە، کە نازانم چۆن بە ئەقڵدا دەچێت, ھێزێکی کوردی خۆ بە نەتەوەزان لەم ھەموو ھەڵبژارنانەدا کە لەبەردەمیدایە، بچێت بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان, بتەقێنێتەوە, ئەرێ ئەمانە چۆن بیر دەکەنەوە, شەرمە بۆ پەکەکە ھەنگاوەکانی بگاتە ئەم ئاستە ناشرینەی کردار کە ھیچ ناوێکی نییە جگە لە تیرۆریستی“.
رێبین دەشڵێت:” باشوری کوردستان, دۆخی زۆرجوانە بێتە سەر ئەوەی برادەرانی (پەکەکە) زیانی لێبدەن! ئەمە چ بیرکردنەوەیەکی ناشرینە بۆ خاتری خودا… (پەکەکە) کێشەت لەگەڵ تورکیا ھەیە, ھیچت لە دونیادا نەدۆزیوەتەوە بۆری نەوتی کوردستان نەبێت بیتەقێنیتەوە؟”.
جەختیش لەوە دەکاتەوە:” شەرمە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) ئەگەر کارێکی وەھای کردبێت, ھیوادارم ھەواڵەکە ڕاست نەبێت,, ئەگەر ڕاستیش بێت, ھیوادارم ھیچی ترسناکی لێ نەکەوێتەوە, ڕونیشی کردەوە:” دواشت پێویستمان بێت شەڕی کورد و کوردە بەتایبەتی لەم دۆخە ناخۆشانەدا کە بەسەر ھەمووماندا دێت, بۆیە ھیوادارم پیاوی عاقڵ و دڵسۆز لەو ھێزەدا مابێت و بزانێت کە ئەمەی کردویانە نەوەکو ڕاست نیە بەڵکو تاوانێکی گەورەیە.
پێنج شەممەی ڕابردوو, ھێزەکانی پاراستنی گەل(ھەپەگە) باڵی سەربازی (پەکەکە)، بۆریی گواستنەوەی نەوتی کوردستانیان لە باکووری کوردستان تەقاندەوە.
باسنیوز
