تا ئێستا هیچ كه‌سێک له‌ كوردستان به‌هۆی‌ گه‌رماوه‌ تووشی‌ نەخۆشی نه‌بووه‌

تا ئێستا هیچ كه‌سێک له‌ كوردستان به‌هۆی‌ گه‌رماوه‌ تووشی‌ نەخۆشی نه‌بووه‌
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌ره‌راری‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ حاڵه‌تێكی‌ نه‌خوازراو رووی‌ نه‌داوه‌، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كانی‌ كولێره‌ هه‌ر ماوه‌.


د. خالس قادر، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رما له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ حاڵه‌تێكی‌ نه‌خوازراو رووینه‌داوه‌و كه‌س به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رما نه‌كه‌وتۆته‌ نه‌خۆشخانه‌كان".

خالس ئاماژه‌ی‌ یه‌وه‌شكرد: "به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رما هێشتا مه‌ترسی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كولێرا هه‌یه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ وه‌زاره‌ت هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كی‌ كردووه‌".
Top