به‌رپرسێكی باڵای به‌رگری كه‌نه‌دا: بانگهێشتنه‌كردنی كورد بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كیبیكی تایبه‌ت به شه‌ڕی داعش هه‌ڵه‌یه
بانگهێشت نه‌كردنى كورد بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى 5 شه‌ممه‌ى شارى كیبیكى كه‌نه‌دا كه له‌لایه‌ن (رۆب نیكلسۆن) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌وه رێكخراوه بۆ تاوتوێكردنى شه‌ڕی داعش، كوردی نیگه‌ران كردووه و به‌رپرسان و چاودێرانى سیاسى كه‌نه‌دایش پێیان وایه ده‌بوو نوێنه‌رى كورد به جیاواز له نوێنه‌رى به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه‌كه بانگهێشت كرا بووا.
ئه‌وه‌ى زیاتر تێبینى ده‌كرێت بۆچى حكوومه‌ته محافزكارهكهى كه‌نه‌دا كوردى بانگێشت نه‌كرد!؟ له‌كاتێكدا زۆر سوپاسگوزى كورده و هه‌میشه سه‌ركه‌وتنه‌كانی كورد له‌به‌رانبه‌ر داعش به‌رز ده‌نرخێنێت و له ساڵى رابردوویشدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، شوێنى ته‌ركیزى سه‌ربازى و دیپلۆماتى و هاوكارى مرۆى كه‌نه‌دا بووه .
نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمیش له واشنتن بهیاننامیهكىان سه‌باره‌ت به‌و پرسه رایگه‌یاند كه كورد بۆ كۆبوونه‌وه‌كه بانگێشت نه‌كراوه له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه‌ى ئێمه قوربانى مه‌زنى داوه، جارێكى دیكه كورد كه كلیلى شه‌ڕى داعشه به‌شدارى پێ ناكرێ.
(فرانسۆ لاسهیل) گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا ده‌ڵێت: ئێمه حكوومه‌تى عیراقمان بانگێشت كردووه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش، جا ئه‌وانیش ئازادن كێ وه‌ك نوێنه‌ر دیارى ده‌كه‌ن و ده‌ینێرن، به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه پێشتریش له كۆبوونه‌وه‌ى پاریس بانگێشت نه‌كرا و پێوهندییشى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا باش نیه، پێى وایه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیش به‌رپرسیارێتى هه‌ییه‌و ده‌بێ رۆڵى كورد له‌شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش به‌رز بنرخێنن و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرێت له پرسى گرتنى كچان و منداڵانى ئێزدی دا.
(ستیڤن هارپهرى) سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووی كه‌نه‌دا و وه‌زیره‌كانیشی سه‌ركه‌وتنى هێزى پێشمه‌رگه‌یان گه‌لێك به‌رز نرخاندووه و وه‌ك كاریگه‌رترین هێز له شه‌ڕى دژى داعشدا ناویان بردوون. له ساڵى پاریشدا كه (ستپڤن هارپه‌ر) سه‌ردانى كوردستانى كرد ده‌ڵێ: "له‌كاتێكدا داعش خه‌ریك بوو بىێ مقاوه‌مه وڵاته‌كه‌ى داگیر ده‌كرد پێشمه‌رگه دژیان وه‌ستایه‌وه و مقاوه‌مه‌ى كردوو داعشى وه‌ستاند."
(جاك هاریس) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى پێشوو له لیستى حزبى نوێى دیمو‌كراتى و به‌رپرسى باڵاى به‌رگرى كه‌نه‌دا ده‌ڵێ: "به‌شداری پێنه‌كردنى كورد هه‌ڵه‌یه به‌رانبه‌ر به‌و رۆڵه‌ى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى داعشدا ده‌یبینێت به تایبه‌ت له لایه‌ن كه‌نه‌داوه و ده‌بێت كورد نوێنه‌رى هه‌بێت و له‌وێ تێڕوانینى كوردمان له سه‌ر شه‌ڕى داعش گوێ لێبێت و به‌تایبه‌تیش ده‌بوو پێوه‌ندى خراپى به‌غدا و هه‌رێم، هۆكارى زیاترى دابوایه حكوومه‌تى كه‌نه‌دا كه كورد بانگێشت بكات."
كه‌نه‌دا له پێش شه‌ڕى داعشه‌وه پێوه‌ندی باشى له‌رێگه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمدا هه‌بوو، به‌ڵام شه‌ڕى داعش پێوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و كه‌نه‌داى توندوتۆڵ‌تر كرد
