وه‌فدێكی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا
د. ئه‌رده‌ڵان نووره‌دین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان و وه‌زیرانی دارایی و نه‌وت، باسی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا، له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه".
روونیشیكرده‌وه: "بڕیاره به‌م نزیكانه وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان".
كاوه محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی گۆڕان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: دوێنێ دوای تواوبوونی میواندارییمان بۆ وه‌زیرانی نه‌وت و دارایی و كاره‌با له‌به‌غدا، له‌گه‌ڵ د.عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدامان كرد، ئه‌و وتی كه هه‌رێم رۆژی 29ی ته‌مموزی 2015، بڕی 589 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی كۆمپانیای (سۆمۆ) كردووه".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "وه‌زیری نه‌وت وتوویه‌تی، بڕیاره به‌مزووانه‌ش وه‌فدێكی هه‌رێم بێنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵ كۆببنه‌وه و باس له كێشه‌كانی به‌رده‌م رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه بكه‌ن، تا ئه‌وكاته‌ش وه‌ك پیشاندانی نیاز پاكیی رۆژانه بڕێك نه‌وتمان راده‌ست ده‌كه‌ن".
كاوه محه‌مه‌د ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی من له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌وه زانیومه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه نییه، به‌ڵكو راده‌ستكردنی ئه‌و بڕه نه‌وته هه‌ر چه‌ند رۆژ جارێك، له‌بری نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه (باباگوڕگوڕ، جه‌مبوور و خه‌باز) كه له‌لایه‌ن (كۆمپانیای باكوور)ه وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و بڕیاریشه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا بڕی دوو ملیۆن به‌رمیل راده‌ستی (سۆمۆ) بكرێت".
ده‌شڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیاز نییه ده‌ستبه‌رداری سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی ببێت و له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان رێككه‌وتووه كه مانگانه بڕی 850 ملیۆن دۆلار وه‌رگرێت، ئه‌گه‌ر بڕی نه‌وته فرۆشراوهكهیشی بایی ئه‌وه نه‌بێت، ئه‌وا دواتر نه‌وتی دیكه بداته كۆمپانیاكان".
ده‌ڵێت: "بۆ سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێمیش بۆ به‌غدا، جارێ هیچ كاتێك دیاری نه‌كراوه، هه‌ر گفتوگهیهكیش له‌وباره‌یه‌وه بكرێت، پێناچێت حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌بێت چیتر قسه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و یاسای بودجه‌ی 2015 بكات و ئه‌مه‌ش به به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراق راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێم و به‌غدا هیچ لایه‌كیان ده‌رگای گفتوگۆیان دانه‌خستووه".
