فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان تیرۆریستانى داعشیان له‌ هه‌ردوو گوندى قائیم و بایبۆخ بۆردومان كرد

فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان تیرۆریستانى داعشیان له‌ هه‌ردوو گوندى قائیم و بایبۆخ بۆردومان كرد
له‌ میحوه‌رى ناوه‌ران فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان تیرۆریستانى داعشیان بۆردومان كرد و زیانى زۆریان پێگه‌یاندن .

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ میحوه‌ره‌كه‌ به‌ كوردستان تیڤى راگه‌یاند كه‌ به‌یانیى ئه‌مرۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان تیرۆریستانى داعشیان له‌ هه‌ردوو گوندى قائیم و بایبۆخ بۆردومان كرد و ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كوژران و هه‌روه‌ها دوو حه‌فا و ئامێرى شه‌ڕكردن و ئۆتۆمبیلى سه‌ربازیى تیرۆریستان تێكشكێندرا .
Top