دۆسیەیەک بۆ لابردنی پارێزبەندی دەمیرتاش کرایەوە
کردنەوەی ئەو دۆسیەیە دوای ئەوە دێت کە سولەیمان سۆیڵو، جێگری سەرۆکی AKP سکاڵایەکی لەسەر دەمیرتاش تۆمارکرد لەسەر لێدوانێکی دەمیرتاش لە پێش هەڵبژاردنەکان کە گوتبووی: "AKP تیمێکی 3500 کەسی درووستکردووە بۆ ساختەکاری".
رۆژی سێشەممە 29-7-2015 رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا داوای ئەوەی کرد کە پارێزبەندی سەرکردەکانی HDP هەڵبگیرێت.
دەستەی داواکاری گشتی لێدوانەکەی دەمیرتاشی بە "دەرچوون لە سنوورەکانی ئازادی رادەربڕین" زانیوە و دۆسیەیەکی بۆ لابردنی پارێزبەندی ئامادەکردووە و لەڕێگەی وەزارەتی دادی تورکیاوە ناردوویەتی بۆ پەرلەمان.
ئەگەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، تاوتوێکردنی ئەو دۆسیەیە بخاتە بەرنامەی کارەوە، پەرلەمانتاران دەنگ دەدەن لەسەر لابردن یان لانەبردنی پارێزبەدنی سەر سەلاحەددین دەمیرتاش.
ە وەڵامی ئەو داوایانەی بۆ لابردنی حەسانەی یاسایی لەسەر ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە، سەلاحەددین دەمیرتاش ، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە رایگەیاند کە:" هەر80 ئەندام پەرلەمانەکەی هەدەپە ئامادەن داوایەک پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی حەسانەی یاساییان لەسەر لاببرێت".
دەمیرتاش راشیگەیاند کە:" حیزبەکان خەڵك دەیانکاتەوە و خەڵکیش دایاندەخات بەڵام ئەوان لە لێپرسینەوەی یاسایی ناترسن و ئامادەن بەدەستی خۆیان داوای لابردنی حەسانەکانیان بکەن".
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە دەپرسێ:"ئایا ئەوانی دیکە ئامادەن هەمان هەنگاو بنێن؟"
ماوەی چەند رۆژێکە لە چەندین کەسایەتی و لایەنی جیاوازی تورکیاوە داوای لێپرسینەوەی یاسایی و داخستنی هەدەپە دەکرێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکوەزیرانی تورکیاش رایگەیاندووە کە :" ئەوان لەگەڵ داخستنی پارتی سیاسی نین بەڵام ئەو کەسایەتیانەی کە پشتیوانی تیرۆر دەکەن دەبێت سزابدرێن".
رووداو
