کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد
جگێری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌نووسینی راپۆرت له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن "ئه‌گه‌ر نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كگرتوو پێشنیازێكیشی هه‌بوو به‌هه‌ند وه‌ریده‌گرین، به كۆی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین".
به‌هار مەحموود جگێری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، له‌لێدوانێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ 29ی تهمموز ده‌ست به‌نووسینی راپۆرت له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌و گوتی "ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام خۆ به‌یه‌ك رۆژ ته‌واو نابین، ره‌نگه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو راپۆرته‌كه ته‌واو بكەین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كگرتوو له لیژنه‌ی یاسایی پێشنیاری كرد ده‌ست به‌نووسینی راپۆت نه‌كه‌ن، تا ئه‌و ژووره عهمەلیاتهی یه‌كگرتوو پێشنیازی كردووه ئه‌نجامێكی ده‌بێت، به‌هار گوتی "ئێمه ده‌ست به‌كاری خۆمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێشنیازی هه‌ر ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و به كۆی ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر پێشنیازێك ده‌ده‌ین".
جگێری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی، به‌پێچه‌وانه‌ی ڤاڵا فەرید سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یان كه له فراكسیۆنی پارتیه، جه‌ختی له‌یاسایی بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردەوەو گوتی "به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆ هه‌ر پرۆژه یاسایه‌كمان پێدرا، ده‌بێت له‌ماوه‌ی 10رۆژدا راپۆرتی خۆمان بنووسین، ئه‌و 33رۆژه ئه‌و پرۆژه‌یاسایه دراوه‌ته ئێمه، جگه‌له‌وه ئێمه كارێكی (پیشەیی) ده‌كه‌ین ناكرێت كاره‌كانمان رابگرین".
پێشتر ئه‌بوبەكر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندبوو به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ده‌كات، له‌وێش قسه‌ی خۆی ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی لایەنه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتنه سازان، یه‌كگرتوو ئیسلامی دروستكردنی ژوورێكی عهمەلیاتی بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنی لایه‌ن سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا روون نییه ئه‌و ژووره لایه‌نه‌كان دهگهیهنێنێته رێكکه‌وتن یان نان.
ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لەپشکی پارتی بەشداریی كۆبوونەوەكەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیان نەکردووە.
گۆران ئازاد، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند" کۆبوونەوەکە لە رووی یاسایی هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام ئەگەر لەرووی سیاسی سەیری بکەی، هێزێکی کاریگەری وەک پارتی ئامادە نابێت".
رووداو
