زیاتر له 70 چه‌كداری داعش كوژران و بریندار بوون
سه‌رچاوه‌یه‌ك راگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه له نێوان قه‌زای حه‌ویجه‌و ناحییه‌ی عه‌باسی و نزیك گوندی شه‌جره له كاتێكدا چه‌كدارانی داعش له نمایشێكی سهربازیدابوون له‌و كاته‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا ئه‌و نمایشه‌یان كردوه‌ته ئامانج و به هۆیه‌وه زیاتر له 70 چه‌كداری داعش كوژران.
وتیشی: "به پێی زانیارییه‌كان 29 چه‌كداری داعش كوژراوه‌و زیاتر له 31ی دیكه‌ش بریندار بوون".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له نێو كوژراوه‌كاندا به‌رپرسی داعش هه‌یه له‌وانه فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی (سه‌عد ئه‌حمه‌د) ناسراو به ئهبوحهمزهو ئه‌بوعه‌بدوڵای یاریده‌ده‌ری و هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ری سه‌ربازیش كوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: هه‌ر له بۆردومانه‌كه‌دا شه‌ش ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی داعش سوتێنراون.
خه‌ندان
