باڵیۆزی بەریتانیا بەڵێن بە پێشمەرگە دەدات
فرانک بەیکەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، لە دیدارێکیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، رۆڵی خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دوورخستنەوەی مەتسرییەکانی لە ناوچەکە، ”بەرز نرخاندووە“.
فرانک بەیکەر هەروەها بەڵێنی داوە، کە وڵاتەکەی هاوکاریی و پشتگیریی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە دەکات، لە شەڕ دژی چەکدارانی داعش.
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا هەروەها باسی لەوەکردووە، کە ”پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان“ی بەریتانیا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
باسنیوز
