بۆ وڵاتانی قۆناخی راگواستن شتێكی باشە سەرۆكی هەڵبژێردراو و سەرۆك وەزیرانیان هەبێت
جامیس ماككان هەروەها گوتى: ئەگەر باس لە دەستوور بكەین لە سیاقە كۆمەڵایەتییە بەرفراوانەكەدا، ئەوا ئەگەر نیگەرانییەكی گشتی هەبوو بۆ ئەوەی دەسەڵاتەكان لە سنووری خۆیاندا ڕابگیرێن و كار بۆ ئەوە بكرێت كە تەواوی بەرژەوەندییەكان نوێنەرایەتی بكرێن، هەروەها ئەگەر ویستمان حكومەت پەلە نەكات، ئەوا باشترە سەرۆك ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردرێت، ئەو كاتە ڕەنگە گرووپێك حكومەتی بەدەستەوە بێت و گرووپێكیش سەرۆكایەتی، بەو پێیە هاوسەنگییەك دروست دەبێت. كەواتە ئەو مۆدێلە، مۆدێلێكی تەقلیدی جیمس مادیسۆن-یە.
شايانى باسه ماككان هەروەها گوتى: من لایەنی باش دەبینم لە بوونی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی وڵاتدا كە سەرۆكی وڵات بە شێوەیەكی سەربەخۆ و لە هەڵبژاردنێكی ڕاستەوخۆدا هەڵبژێردرێت، یاخود ئەوەی بە چەند قۆناغێك هەڵبژێردرێت – كە ئەگەر لە قۆناغی یەكەمدا زۆرینە بەدەست نەهێنرا، ئەوا ئەو دوو پاڵێوراوەی زۆرترینیان بەدەست هێناوە، ململانێ دەكەن-، دەكرێت ئەمە سوودبەخش بێت، چونكە سەرۆك دەتوانێت بانگەشەی ئەوە بكات پاڵپشتی زۆرینەی لەگەڵە.
لە كۆتایی قسەكانیدا جامیس گوتی: ئەگەر سیستمی حزبایەتی ڕەنگدانەوەی كەلێنە كۆمەڵایەتی و ئابووریەكان بێت و تەنها پارتێك زاڵ بێت، ئەوا مەیلی ئەوەی بۆ دروست دەبێت دەسەڵاتەكان بەرەو سنوورێكی زیاتر ببات، واتە ئەگەر هاتوو ئەو پارتە سەرجەم بەشەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكرنی بەدەستەوە بوو، كەواتە بوونی ململانێ لەسەر ئاستی نەتەوە و بوونی هەڵبژاردنی سەربەخۆ- لە نەمانی بژاردەكانی دیكەدا- بۆی هەیە ببێتە هۆی ئەوەی لایەنە جیاوازەكانی كۆمەڵگە بەرەو سیستێمی سیاسیی سەقامگیر ببات، لە بری ئەوەی دوورخستنەوە و دوورەپەرێزكردنێكی سیستماتیكی هەبێت كە ئەمەش ناسەقامگیری بەرهەم دەهێنێت و سیاسەتی دیموكراتی لاواز دەكات.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1035)
