ئەحمەد كانی : پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پرسێكی سیاسی، یاسایی، نیشتمانی و نەتەوەیی گەورەیە‌، پێویستی بە چارەیەكی سیاسیانە و سازانێكی نیشتمانی هەیە

 ئەحمەد كانی : پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پرسێكی سیاسی، یاسایی، نیشتمانی و نەتەوەیی گەورەیە‌، پێویستی بە چارەیەكی سیاسیانە و سازانێكی نیشتمانی هەیە

ئەحمەد كانی ئەندامی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە، قسەكانی سەعدی ئەحمەد پیرە لەئێستادا خزمەتی رەوشی كوردستان ناكات و‌، كەسیش داوای لە كاك (سەعدی) و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان نەكردووە 30ی حوزەیران دووبارە بكاتەوە.

(ئەحمەد كانی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی راگەیاندووە: "پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پرسێكی سیاسی، یاسایی، نیشتمانی و نەتەوەیی گەورەیە‌، پێویستی بە چارەیەكی سیاسیانە و سازانێكی نیشتمانی هەیە، بەڵام ئەگەر لایەنەكان نەگەیشتنە سازان و رێككەوتن، ئەوا‌ دەبێ گەل بڕیاری خۆی بدات، چونكە هیچ لایەنێك ناتوانێ لەجیاتی گەل بڕیار لەو پرسە بدات.

سەبارەت بە لێدوانێكی (سەعدی ئەحمەد پیرە) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە وتبوی "یەكێتی 30ی حوزێران دووبارە ‌ناكاتەوە" (ئەحمەد كانی) وتی، رێزم بۆ قسەی كاك (سەعدی ئەحمەد پیرە) هەیە كە ئەو قسانەی ئەو لەئێستادا خزمەتی رەوشی كوردستان ناكات،‌ ئەوەش نازانم كە ئەمە رای تەواوی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە یان وەكو شەخس دەیڵێ، كەسیش داوای لە كاك (سەعدی) و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان نەكردووە 30ی حوزەیران دووبارە بكاتەوە، بۆیە بە ‌بۆچوونی من دەبێ لەو جۆرە لێدوانانەدا فراوانتر بڕوانینە وەها پرسێكی نیشتمانی و نەتەوەیی گەورە.
Top