ده‌وڵه‌تی‌ یاسا: پابه‌ندین به‌ رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمێ كوردستان

ده‌وڵه‌تی‌ یاسا: پابه‌ندین به‌ رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمێ كوردستان
هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی‌ یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت پابه‌ندن به‌جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌وه‌ كه‌ له‌نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و حكومه‌تی‌ فیدراڵ واژۆ كراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ مه‌به‌ست له‌وه‌ گه‌یشتنه‌ به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ نه‌وت و غاز.

عه‌باس به‌یاتی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق و سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانێتی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هێشتا له‌ده‌ست ده‌رنه‌چوون، ئه‌وانه‌ كێشه‌ی‌ هونه‌رین و ره‌هه‌ندی‌ سیاسیان نییه‌".
وتیشی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ئێستادا ئه‌رێنی‌ و باشه‌.
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌: "رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌كه‌ تائێستا به‌رده‌وامه‌، له‌ رابردووشدا جێبه‌جێمان كردووه‌ و پابه‌ندین پێوه‌ی‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ نه‌وت و غاز".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق كه‌ هاوكات سه‌ركرده‌یه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا ئه‌وه‌شی‌ به‌ خه‌ندان وتووه‌: "حكومه‌تی‌ هه‌رێم داوای‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ به‌ رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌كه‌دا كردووه‌".













خه‌ندان
Top