پارتی دیموكراتی كوردستان : ئێمە هەمان هەڵوێستی پێشوومان هەیە کە دەبێت لایەنە سیاسیەکان بگەنە سازان لەسەر ئەو پرسە

پارتی دیموكراتی كوردستان : ئێمە هەمان هەڵوێستی پێشوومان هەیە کە دەبێت لایەنە سیاسیەکان بگەنە سازان لەسەر ئەو پرسە
سبەی دووشەممە (27/7/2015) سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان لەسەر یاسای هەمواری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزیەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا کۆدەبنەوە.


ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: سبەی سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی هەمواری یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە بۆ گفتوکردن لەسەر ئەو پرسە”.
لەبارەی هەڵوێستی نوێ پارتی لەسەر ئەو پرسە گوتی ” ئێمە هەمان هەڵوێستی پێشوومان هەیە کە دەبێت لایەنە سیاسیەکان بگەنە سازان لەسەر ئەو پرسە “.

لەبارەی نزیک بوونەوەی لایەنەکان لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گوتی “شاندی پارتی لە دواین سەردانی بۆ لای لایەنەکان پێشنیازێکی داوەتە لایەنەکان کە دەبێت هەموولاێک لەگەڵ ئاستی بەپرسیارەتیدا بێت چوونکە بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان پێوستی بە سازان و لێک نزیکبوونەوەی لایەنەکانە”.

پرسی هەمواری یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە و پرسانەی لە نێو لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ماوەی دوو مانگیشە لەسەر ئەو پرسە نەگشتوونەتە ڕێککەوتن”.

لە پەرلەمانی کوردستان رۆژی 23 حوزەیران بەبێ بەشداری فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنەکانی دیکە خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پرۆژە یاسایە کرا ئەمەش کێشەکانی ئاڵۆزتر کرد.


















باسنیوز
Top