سەرۆککۆماری ئێران گەییشتە پارێزگای سنە
بڕیارە رۆحانی لە یاریگای سەربەخۆیی( استقلال)-ی شاری سنە گوتارێک بۆ جەماوەری خەڵک پێشکەش بکات و دواتر لە کۆبوونەوەی گەشەپێدان و سەرمایەگوزاری پاریزگای سنە بەشداریی بکات.
لەو سەفەرە یەک رۆژەیەدا بۆ پارێزگای سنە جێگری پەرلەمانیی سەرۆککۆمار، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ناوچە ئازادەکانی ئێران، وەزیری تەندروستی، سەرۆکی رێکخراوی ئاسەواری کولتووری، وەزیری پێشەسازی، کانزا و بازرگانی و هەروەها یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ پرسی نەتەوە و مەزهەبەکان یاوەری سەرۆککۆماری ئێران دەکەن و بڕیارە هەرکامەیان بەجیا سەردانی شارەکانی دیکەی پارێزگای سنە بکەن.
حەسەن رۆحانی لە کاتی گەییشتنی بە فڕۆکەخانەی سنە گوتی:" هەڵبژاردنی پارێزگای سنە بۆ سەفەری ئەنجوومەنی وەزیران لەدوای رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 5+1، نیشانەی پێگەی بەرزی خەڵکی ئەو پارێزگایەیە و هیوادارین ئەم سەفەرە ببێتە مایەی خێر بۆ پارێزگای سنە".
رووداو
