پەرلەمانی کوردستان: داوا له حکومه‌تی تورکیا ده‌كه‌ین، بۆ دواوه نه‌گه‌ڕێنه‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه:
شه‌وی ڕابوردوو فڕۆکه جه‌نگیه‌كانی تورکیا، به ئامانجی بۆردمانکردنی باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، که ئێستا له پرۆسه‌ی ئاشتیدایه لەگه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیدا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گونده‌كانی ناوچه‌که‌یان بۆمبارانکرد و زیانێکی زۆری ماڵی و گیانی به ناوچه‌كه گه‌یاندوه.
له کاتێکدا به توندی ئیدانه‌ی هه‌ر په‌نابردنێک بۆ توندوتیژیی و شه‌ڕ ده‌كه‌ین، داواکارین ئه‌م هێرشه به زوترین کات بوه‌ستێت، له هه‌مانکاتدا سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی بۆمبارانه‌که ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
رووداوێکی وه‌ها مایه‌ی دڵگرانی خه‌ڵكی کوردستانه، به تایبه‌ت کاتێک که خه‌ڵكی کوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون که جارێکی تر رۆژانی رابردووی بومبارانکردن و هێرش و سەربازیی نه‌گه‌ڕێته‌وه. حکومه‌ته یه‌ك له دوایهکهكانی ده‌وڵه‌تی تورکی له ڕابوردوودا، هه‌وڵیاندا به شێوازی سه‌ربازیی کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ربکه‌ن، به‌ڵام شێوازێکی وه‌ها جگه له خوێنڕشتن و ماڵوێرانی و هه‌ژاریی هیچی تری به‌رهه‌م نه‌هێنا.
له چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ، هیوا و ئاواتێک لای هه‌موان هێنایه ئاراوه، که گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌توانن له دۆخی ئاشتی و له ژێر سایه‌ی دیموکراسیدا پێکه‌وه بژین.
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان، داوا له حکومه‌تی تورکیا ده‌كات که به ئاڕاسته‌ی ئاشتی هه‌نگاو بنێن و هه‌موو هه‌وڵێک بده‌ن که درێژە بە پرۆسەی ئاشتی بدەن و بۆ دواوه نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه سه‌رتاپا رووبه‌رووی هێزێکی تیرۆریستی دڕنده بوه‌ته‌وه. هێزه کوردستانیه‌كان له پارچه جیاوازه‌کانی کوردستان له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دان و په‌نادانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له ده‌ست ئه‌م هێزه هه‌ڵدێن. بۆیه هه‌ر هه‌وڵێک بۆ به‌رپاکردنی جه‌نگ له کوردستاندا ته‌نها هێزه تیرۆریستیه‌كان لێی سودمه‌ند ده‌بن.
له هه‌مانکاتدا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان داوا له پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌كات که دان به خۆیدا بگرێت و جه‌خت له سه‌ر به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ئاشتی بکاته‌وه، چونکه ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان ته‌نها رێگایه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
٢٥-7-٢٠١٥
