ئه‌لدار خه‌لیل: ساڵح موسلیم ورده‌كاری هاوكاری و كۆمه‌كه‌كانی كۆبانێی لانیه
ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌لدار له‌كاتی چاوپێكهوتنێكیدایه له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی”هاوار”دا.
سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ی ئاژانسه‌كه: “به‌م دواییانه چه‌ند میدیایه‌ك لێدوانێكی “ساڵح موسلیم” هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌یان گواستبویه‌وه سه‌باره‌ت به‌و كۆمهكییانهی كه فڕۆكه‌كان له‌سه‌ره‌تای بارودۆخی به‌ره‌نگاری له‌كۆبانێ فڕێیان دابوویه خواره‌وه. لێدوانهكهش بوویه جێگه‌ی مشت‌ومڕ، ئێوه ڕاتان چیه له‌و باره‌یه‌وه؟.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی په‌یه‌ده ده‌ڵێت: ” هیچ گومانی تێدانیه كه ئێمه ڕێز و حورمه‌تی به‌ڕێز ساڵح موسلیم ده‌گرین به‌و پێیه‌ی كه هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌یه، په‌یه‌ده‌ش گه‌وره‌ترین پارتی ڕۆژئاوایه‌و، ڕۆڵی پێشه‌نگی گێڕاوه له شۆڕشی ڕۆژئاوادا. هیچیشمان نیه جگه‌له‌وه‌ی سوپاسی موسلیم و په‌یه‌ده بكه‌ین به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه ڕوونه‌ی كه له‌شۆڕشه‌كه‌دا گێڕاویانه”.
ئه‌وبه‌رپرسه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌شڵێت: ” به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌كه‌تان، من پێم وایه كاتێ به‌ڕێز ساڵح موسلیم له‌سه‌ر بابه‌تێك قسه ده‌كات، دیدی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێكی سیاسی. یان دیدی حیزبه‌كه‌ی ده‌دوێت، ئه‌وه‌ش مافی خۆیه‌تی. من هاوڕام له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موسلیمدا له‌باره‌ی یه‌كگرتووی نیشتمانی كورده‌وه له‌ده‌وری به‌ره‌نگاری كۆبانێ. ئه‌ویش به‌خۆپیشاندان و ڕێپێوانی گه‌وره‌و چالاكی تر ته‌عبیری لێكرا. هه‌روه‌ها له‌وه‌شدا گه‌یشته ترۆپك كه چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌خۆیان وچه‌ك وپێداویستییانهوه بۆ پشتیوانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل گه‌یشتنه كۆبانێ. ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ڕێز وپێزانینه”.
ئه‌و به‌رپرسه له‌سه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت وده‌ڵێت: ” به‌ڵام زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌چه‌ك و كۆمه‌كییان ناردووه، بڕی چه‌ك وكۆمهكهیش، ته‌نها لایه‌نێك سه‌رپشك كرا‌و بۆ ڕاگه‌یاندن وئاشكرا كردنی ته‌نها سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌سته‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و زانیاریانه ئاشكرا بكات. نه من و نهساڵح موسلیم، زانیاری ورد و ته‌واومان لانیه، بۆیه به‌ڕای من هه‌ر لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه ناته‌واوه، به‌ڵكو له‌باشترین حاڵه‌تدا بریتی ده‌بێت لهلێكدانهوه و بۆچوون، نه‌ك زانیاری ته‌واو”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی ئه‌و كاته كرا، بۆ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه، نیشانه‌ی هه‌ڵوێستێكی پۆزه‌تیڤه و بۆگه‌له‌كه‌مان له‌باشوری كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، جێگه‌ی ڕێز وپێزانینه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی. ئێمه وا سه‌یری باشور ده‌كه‌ین، كه قه‌واره‌یه‌ك و سه‌رۆكی هه‌یه و حكوومه‌ت و گه‌لی خۆی هه‌یه. بۆیه هه‌ر هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤ له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێگه‌ی ڕێز وپێزانینه”.
له‌دوا بڕگه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا”ئه‌لدار خه‌لیل” ده‌ڵێت: “دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، هه‌ر زانیاری و ورده‌كارییه‌كی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی چه‌ك و كۆمه‌ك وهاوكارییهكان، له‌ده‌سته‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدایه. هه‌ر ئه‌ویش وه‌ڵامی لایه‌و سه‌رپشك كراوه، وه‌ڵامی ئه‌و جۆره پرسیارانه بداته‌وه”.
باسنيوز
