سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ساڵیح موسلیم درایەوە
لەو ڕوونکردنەوەدا هاتووە “هاوكاریكردنی خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوا و یارمەتیدانی كۆبانێ ئەركێكی نەتەوەیی بوو. هەر لە سەرەتای دەستپێكی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر ڕۆژئاوا هەتا ئێستا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەردەوام و بە شێوازی جۆراوجۆر یارمەتیی مرۆیی و سەربازیی ڕۆژئاوای داوە.
بەپێ دەقەی ئەو ڕوونکردنەوەیەش تێدا هاتووە “هەروەها نامەی سوپاسگوزاریی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە دەخەینە بەر دیدی ڕای گشتیی كوردستان كە لە 15ـی 10ـی 2014 بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی ناردووە و، تێیدا سوپاسی بەڕێزیان دەكات لە بەرانبەر ئەو چەك و یارمەتیانەی هەرێم ڕەوانەی كردووە بۆ پشتگیریی شەڕڤانان لە ڕۆژئاوا.
ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتیی كوردستان
هاوكاریكردنی خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوا و یارمەتیدانی كۆبانێ ئەركێكی نەتەوەیی بوو. هەر لە سەرەتای دەستپێكی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر ڕۆژئاوا هەتا ئێستا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەردەوام و بە شێوازی جۆراوجۆر یارمەتیی مرۆیی و سەربازیی ڕۆژئاوای داوە. بۆ ئاگاداربوونی ڕای گشتیی كوردستان لیستی ئەو چەك و پێداویستییە سەربازیانە كە لە ڕێككەوتی 6ـی 8ـی 2013 هەتا 30ـی 6ـی 2015 هەرێمی كوردستان بۆ خەڵكی ڕۆژئاوا ناردوویەتی بڵاو دەكەینەوە.
هەروەها نامەی سوپاسگوزاریی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە دەخەینە بەر دیدی ڕای گشتیی كوردستان كە لە 15ـی 10ـی 2014 بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی ناردووە و، تێیدا سوپاسی بەڕێزیان دەكات لە بەرانبەر ئەو چەك و یارمەتیانەی هەرێم ڕەوانەی كردووە بۆ پشتگیریی شەڕڤانان لە ڕۆژئاوا.
گوتەبێژێك لە فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان
25ـی 7ـی 2015
دەقی نامەی سوپاسگوزاری و داواكاریی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە بۆ سەرۆك بارزانی
بەڕێز مەسعود بارزانی
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
لەدڵەوە سوپاسی پاڵپشتیی ئێوە دەكەین لەبەرانبەر ئەو بەرخودانە پیرۆزەی كە لە كۆبانی و لە گشت ڕۆژئاوای كوردستان دا بەردەوامە.
لە گەڵ ئەم نامەیە لیستی پێداویستیە بەپەلەكانی خۆمانتان بۆ دەنووسین. وەك چۆن قسەمان لە سەری كردووە. ئومێدەوارین لە ماوەیەكی كورت دا دابین بكرێت.
لە گەڵ ڕێزی لەدڵەوە.
ساڵح موسلیم
15.10.2014
باسنيوز
