سەردانی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بایهخی ئهو وڵاتهیه بە ھەرێمی کوردستان
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان (نازم ھەرکی) بە KDP.infoی راگەیاند: ''ھاتنی وەزیری بەرگرyی ئەمەریکا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لەو چوارچێوهیهیشدا سەردانی کە ھەرێمی کوردستان كرد و وەک وڵاتێک مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، ههڵبهت ئەمە واتایەکەی ئەوەیە کە بایهخی زۆر بە ھەرێمی کوردستان دەدرێت و، به پاڵپشتیی ھەنگاوی بەرەو سەربەخۆیی دهیبینم.''
(نازم ھەرکی) گوتیشی، ''ئهم سەردانهی وەزیری بەرگریی ئهمهریكا بۆ ھەرێم واتایێکی دیكهی ئەوەیە كه، ھەرێم پێگەیەکی بەھێزی ھەیە لە ڕووی سیاسی و ئابووری ودیپلۆماسییەوە، ئاخر ئێستادا وای لێ ھاتووە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەبێ ھەرێمی کوردستان ھیچ ھەنگاوێک نانێت و ههرێم بووهتە ھاوپەیمانێکی سەرەکی.''
(ھەرکی) باوهڕیشی وایه كه، ھەر ھەنگاوێکی هاوپهیمانهتیی نهێودهوڵهتی لە شەڕی دژی داعش بەبێ ھەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نابێت، بۆیە ھەر سەرکردەیەکی وڵاتان سەردانی عێراق بکات سەردانی ھەرێمی کوردستانیش دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو،ھەرێمی کوردستان لەئێستادا لە ھەموو ڕوویەکەوە خۆی بۆ سەربەخۆیی ئامادە کردووە و تەنھا ماوە ریفراندۆم بکات.
