پێشمەرگە هاتوچۆی داعشی لەنێوان موسڵ و رقە پەکخستووە
لەڕێگەی خاڵی شلۆدا لە رۆژئاوای شنگال، کە ئێستا لەژێر دەستی هێزی پێشمەرگەدایە، دەتوانرێت ئامانجەکانی داعش لەڕێگەی نێودەوڵەتی بەستنەوەی موسڵ بە رەقەوە بپێکرێن و هێزەکانی پێشمەرگەش دەڵێن " داعش چەندینجار هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو خاڵەی داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە".
