وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك بارزانی كۆ بوونه‌وه‌

 	 وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك بارزانی كۆ بوونه‌وه‌
ئه‌م به‌یانییه‌ (ئاشتۆن كارته‌ر) وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و شاندی یاوه‌ری به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتنه‌ فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن (مسته‌فا سه‌یدقادر) وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت پێشوازییان لێ كرا.

پاش كه‌مێك له‌ گه‌یشتنی و پێشوازیكردنی له‌ لایه‌ن (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆ بوونه‌وه‌دان.

(ئاشتۆن كارته‌ر) وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و شاندی یاوه‌ری، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ و به‌ سه‌ردانێكی كتوپڕ گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقدا كۆ بووه‌وه‌.
Top