بۆ به‌رگرتن له كۆلێرا ئه‌م بڕیارانه ده‌ركران
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: له دوا كۆبوونه‌وه‌دا رۆژی پێنجشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2015، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تری ته‌ندروستی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركرد.
د. میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وتی: "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌ناو شار‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی تۆمار نه‌كراوه، به‌و پێیه‌ی وه‌رزه‌كه گه‌رمایه‌و ئه‌گه‌ره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه زیاتر ده‌بێت، بۆیه بڕیارماندا رێوشوێنه‌كانی خۆپاراستن له په‌تاكه توندتر بكه‌ینه‌وه ".
وتیشی: "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین زیاتر هۆشیاربن و هاوكارمان بن به‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی گومانلێكراوی ناو جێشتخانه‌كان یاخود سه‌ر ده‌ستگێڕو عاره‌بانه‌كان نه‌خۆن و سه‌وزه‌و میوه‌ش به‌باشی بشۆرنه‌وه و له‌كاتی گۆڕانی ره‌نگی ئاوی خواردنه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه و تانكی ئاوی خواردنه‌وه‌كانیان زوو زوو پاك بكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت: "رۆژی پێنجشه‌ممه توانیمان چه‌ند بڕیارێك ده‌ربكه‌ین و له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ئاینده‌شدا به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ست ده‌كرێت به‌جێبه‌جێ كردنیان ، هیوادارم هه‌مووان هاوكارمان بن چونكه له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیاندایه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی سه‌رپێچیكردنیشدا رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه ".
بڕیاره‌كان:
1. هه‌موو فرۆشیارانی خوارده‌مه‌نیه ئاماده‌كراوه‌كان و ده‌ستگێڕه‌كان، پێویسته پشكنینی تاقیگه‌یی ئه‌نجام بده‌ن و ده‌ستكێش و كڵاو به‌كاربهێنن.
2. پێویسته خوارده‌مه‌نی سه‌ر عاره‌بانه‌و ده‌ستگێڕه‌كان سه‌رداپۆشراو بێت، ئاوی كانزایی واته (ئاوی ده‌به) به‌كاربهێنن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاوی مزگه‌وت و شوێنه گشتیه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێت سه‌وزه‌ش به‌كاربهێنن.
3. كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئاوی كانزایی پێویسته به‌وپه‌ڕی رێكوپێكی و له‌چوارچێوه‌ی ستاندارد كار بكه‌ن، له‌كاتی سه‌رپێچیدا كارگه‌كه له كاركردن ده‌وه‌ستێنرێت و مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه واته له‌مه‌ودوا سزای غه‌رامه نابێت.
4. سه‌رجه‌م شه‌معه‌كانی ئاو داده‌خرێن و ته‌نها ئه‌و شه‌معه ئاوانه ده‌مێننه‌وه كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانیه‌وه رێگه پێدراون و له‌ژێر چاودێری ئه‌واندان.
5. ده‌بێت تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه ره‌نگیان (سپی) و ئه‌وانه‌ش كه بۆ خواردنه‌وه نه‌شیاون ره‌نگیان(شین) بێت، هه‌ر تانكه‌رێك سه‌رپێچی بكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
6. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێڵگانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه كه به ئاوی قورس ئاو ده‌درێت ، له ئێستادا زه‌وی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابینكراوه‌و له ئاینده‌شدا بیری ئیرتیوازی بۆ ئه‌و زه‌ویانه لێ ده‌درێت و كار ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوه‌تی كێشه‌كه.
نه‌خۆشی كۆلێرا، نه‌خۆشیه‌كی تونده‌و تووشی ریخۆڵه‌كانی مرۆڤ ده‌بێت و ده‌بێته هۆی سكچوونی توند‌و بێ ئازار هه‌ندێكجاریش رشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، له‌ماوه‌یه‌كی كورتیشدا ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌و ئه‌گه‌ر به‌زوویی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌بێته هۆی مردن، ئه‌ویش به‌هۆكاری خواردنی خۆراك یاخود ئاوی پیس بوو به به‌كتریای نه‌خۆشیه‌كه.
