سەرۆك بارزانی هەموومانت قەرزار كرد

سەرۆك بارزانی هەموومانت قەرزار كرد
نووسینی مامۆستا مه‌لا خالید عوسمان*
وەك ئاشكرایە لە ئێستادا لێجنەی نوسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستان كە ناسراوە بە (21) كەسەكە سەرقاڵی مادەو برگەكانی ئاینن لە دەستوری هەریمی كوردستان و لە ناو ئەو ئەنجومەنەشدا كۆمەڵێك براو دۆستی بەئەمەكی تیایە و بەرێز دكتور (( سیروان زەهاوی )) یەكێكە لە و براو خۆشەویستانە و ئەوەندەی من لە نزیكەوە ئاگاداری ئەو كەیسە بم سێ بۆچون هەیە لە ناو ئەنجومەنەكەدا دەربارەی ئاین كە ئەمانەن :
1. باس نەكردنی ئاینی ئیسلام لە دەستوردا بە هیچ جۆرێك . كە ئەمەش بۆچونی سیكۆلارە توندرەوەكانە .
2. نوسینەوەی مادەی ئایین بەم شێوازە : (( ئاینی ئیسلام سەرچاوەی یاسادانانەو نا بێت هیچ یاسایەك دەر بچێت كە پێچەوانەی ئاینی ئیسلام و مافەكانی مرۆڤ و دیموكراتیەت بێت )) كە ئەمە خوی لە خویدا هەڵوەشاندنەوەی ئیسلامە لە دەستوردا ، چونكە دەیان برگەو مادەی دیموكراتیەت پێچەوانەی ئایەتەكانی قورئانەو سەرەرای ئەوەش كە دیموكراتیەت واتایەكی لاستیكی هەیەو هەر لایەنە بە گوێرەی بەرژەوەندی خوی واتای دەكات ، كە بەداخەوە ئەمە بۆچونی دوستانمانە لە حزبە ئیسلامیەكان .
3. نوسینەوەی مادەی ئایین بەم شێوازە : (( ئیسلام سەرچاوەی سەرەكی یاسادانانە لە هەرێمی كوردستاندا و نا بێت هیچ یاسایەك دەر بچێت پێچەوانەی نەگۆڕەكانی ئاینی پێرۆزی ئیسلام بێت )) .
كە ئەمەش بەتەنها بۆچونی بەرێز دكتور (( سیروان زەهاوی )) لە سەر لیستی پارتی ، كە پیشتریش پێشنیاری دكتۆر (مصطفى زەڵمی) یش بووە .
من وەك ماموستایەكی ئاینی بێ لایەن زۆر زۆر سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكەم خۆم بەقەرزاری دەزانم ، بە دانانی بەرێز دكتور (( سیروان زەهاوی )) لە لێجنەی نوسینەوەی دەستور چونكە دكتور (( سیروان زەهاوی )) خوی بەتەنها بەرەیەكە بۆ داكۆكی كردن لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هەر ئەوە لە ناو ئەو لیجنەیە دا خاوەنی ئەو پێشنیارەیە و هیوادارم ئەندامانی دیكەش پشتگیری بكەن ، چونكە تەنها ئەو پێشنیارە ژیرانەیە بۆ مللەتیك كە (95%) موسولمانەو بە ویستی خۆی ئاینی ئیسلامی هەڵبژاردووە ، هەر ئەو پێشنیارەیە كە دەبێتە هوی یەك ریزی كومەلگاو ڕێگریكردن لە داخزانی وولات بۆ سەدان و هەزاران كێشەی وا كە خوانەخواست دوایی بە دەیان و سەدان كەلە پیاوی ژیر چارەسەر ناكرێت ،
بویە لێرەوە سوپاس و پێزانینی خوم ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكەم و هیوا خوازم كە ئەم سوپاس گوزاریەم بگاتە دەستی بەرێزیان و دەڵێم قەرزارت بوم نەك هەر من بەڵكو بە دانانی ئەو پیاوە لەو شوێنەدا هەموانت قەرزار كرد و داواكارم پیشنیارە حەكیمانەكەی بەهەند
وەربگیریت و لە دەستوردا بچەسپێنرێت .
***********
- ئەندامی ئەنجومەنی زانستی وەزارەتی ئەوقاف

Top