بەرزاییەکانی بادۆش و گوندی عاشق بە سەختی بۆردومان دەکرێن

بەرزاییەکانی بادۆش و گوندی عاشق بە سەختی بۆردومان دەکرێن
فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆ چەند جارێکی تر چەندین مۆڵگە و کۆگای چەک و تەقەمەنی تیرۆیستانیان لە بەرزاییەکانی بادۆش بۆردومان کردەوە و لە گوندی عاشقیش ئۆتۆمبێلێکی جۆری (حفارە)یان لە کاتی ساتر لێدان تەقاندەوە.



چوارشەممەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٥٠ خولەک, فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆ چەندەمین جار و بە سەختی بەرزاییەکانی بادۆش بەرامبەر گوندی حەلەبییەی رۆژئاوای دیجلە بۆردومان کرد, لە ھەمانکاتیشدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری (حفارە)ی تیرۆریستانی داعش لە گوندی عاشق بەرامبەر دووڕییانی کەسکێ لە کاتی سەنگەر ھەڵکەندن کرایە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکان و تەقێندرایەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی کەوتوون, لەم بۆردوومانەدا چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە بەرزاییەکانی بادۆش خاپوور کراون و زەرەر و زیانی مادی و گیانی زۆر بەر تیرۆریستان کەوتووە.

Top