ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەکانی لێژنەی ئامادەکردنی دەستور دەست پێدەکاتەوە

ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەکانی لێژنەی ئامادەکردنی دەستور دەست پێدەکاتەوە
ئەندامێکی لێژنەی ئامادەکردنی دەستور ئاشکرایکرد، رۆژی یەک شەممەی داھاتوو لێژنەکەیان جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە وبەردەوامی بەگفتوگۆکانیان دەدەن لەبارەی ماف وئازادیە گشتیەکان.

عەبدولحەکیم خەسرۆ ئەندامی لێژنەی ئامادەکردنی دەستور رایگەیاند: بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو جارێکی دیکە وگفتوگۆکانیان لەبارەی ماف وئازادیەکان دەست پێدەکاتەوە کە لەسێ بەش پێکدێت مافی مەدەنی وسیاسی ومافی ئابوری وکۆمەڵایەتی ورۆشنبیری ومافی پێکھاتەکان ، دواتر ئەودەروازەیە تەواو دەبێت ولە ئێستادا مافى مەدەنی وسیاسی تەواو بووە تەنھا یەک برگەی ماوە ودواتر دەچنە سەر بەشەکانی دیکە.

خەسرۆ گوتیشی، ھەفتەی داھاتووماف وئازادیەگشتیەکان تەواو دەکەین ودەچینە سەر دەستە ڵاتەکان ولامەرکەزیەی ئیداری ودواتر تەوەری خیتامی دەمینێتەوە کە زۆر گرنگە وپەیوەندی بە نێوان ھەرێم وبەغداوە ھەیە کە رەنگە لەمادەیەک یاخود بەشێک باسی لێوە بکەین.

Top