شاندێكی فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق گەیشتە كەركووك

شاندێكی فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق گەیشتە كەركووك
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی تەمووز شاندێكی فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە كەركووك و بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات.

شاندی فراكسیۆنە كوردییەكانی عێراق بەسەرۆكایەتی ئارام شێخ محەممەد دوای ئەوەی گەیشتنە كەركووك لەگەڵ نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك كۆبوونەوە بۆ باسكردنی رەوشی شارەكە و دوایین پێشهاتەكانی و تاوەكو ئێستاش لە كۆبوونەوەدان.

بڕیارە دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری كەركووك شاندەكە لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆببنەوە.












رووداو
Top