داوای به ئه‌ندامبوونی عیراق له‌دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت
كاوه نادر، چالاكوانی رێكحراوه‌كانی مه‌ده‌نی راگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی داواده‌كه‌ن عیراق ببێته ئه‌ندام له دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی كه تا ئێستا ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه بۆ به‌ئه‌ندامبوون له‌و دادگایه.
كاوه نادر راشیگه‌یاند: ئه‌ندام نه‌بوونی عیراق له‌و دادگایه بوه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م به جینۆسایدناساندنی چه‌ندین تاوان دژ به خه‌ڵكی كوردستان له گرنگترینیان تاوانه‌كانی ده‌ستی داعش كه‌له ساڵی رابردوو به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی شه‌نگال ئه‌نجامدرا.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: بوونی عیراق به ئه‌ندام له‌دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی جگه له دۆسیه‌ی شنگال حكومه‌تی عیرق پابه‌ند ده‌كرێت به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زیان لێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێمی به‌عس وه‌ك ئه‌نفال و كیمیاران و ناساندنیان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، كه پێشتر له‌دادگای تاوانی عیراقی به‌جینۆساید ناسێندراون.
ئه‌و چالاكوانه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆ ئاڕاسته‌كردنی داواكاری ئه‌و رێكخراوه‌نه به لایه‌نی په‌یوه‌ندار و گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامبدن.
هه‌وڵی ئه‌و رێكخراوانه له‌كاتێكدایه پێشتر وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان رایگه‌یاندبوو، ته‌واوی دۆسییه‌ی تاوانه‌كان ده‌ستی داعش له شه‌نگال به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزیدی ئامادیه پێشكه‌ش به دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی كراوه كه‌چی به‌هۆی ئه‌ندام نه‌بوونی عیراق له‌و دادگایه نه‌توانراوه كاری له‌سه‌ر بكرێت.
دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2002 دامه‌زراوه و زیاتر له سه‌د وڵات ئه‌ندامن تێیدا.
خه‌ندان
