له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر له رووداوێكی نه‌خوازراودا، دایك و منداڵێك به‌هۆی كاره‌باوه گیانیان له‌ده‌ست دا و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه. كاروان عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه سه‌عات ۲ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به بوونی رووداوێكی نه‌خوازراو له گه‌ڕه‌كی مه‌نتكاوه. به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت كه ئافره‌تێك به‌ناوی (ش.م)، ته‌مه‌ن (۲٥)، ساڵ و مناڵه دوو ساڵانه‌كه‌ی كه له باوه‌شی دایكه‌كه‌یه‌وه بووه له ئاكامی ده‌ستكاریكردنی فێنككه‌ره‌وه (موبه‌ڕیده)، كاره‌با لێیداون و به‌داخه‌وه، ده‌ست به‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ته‌رمه‌كان هه‌ڵگیرانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكی دادی كران و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه كرایه‌وه.