پێشمەرگەی زێرەڤانی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
لە راگەیەندراوەکەی زێرەڤانیدا، کە وێنەیەکی بۆ باس‌نیوز نێردراوە، هاتووە، “زەرەر و زیانێکی زۆر بە تیرۆریستانی داعش گەیەندراوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئه‌مڕۆ بۆ جارێكى تر به‌رزاييه‌كانى بادۆش له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان بۆردومان كرايه‌وه و زيانى زۆريان به بنكه و باره‌گاكانى تيرۆريستان گه‌ياند.
كاتژمێر 11ى پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه, رێككه‌وتى 21-7-2015 چه‌ند بنكه و باره‌گايه‌كى تيرۆريستانى داعش له به‌رزاييه‌كانى بادۆش كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر ئاسكى موسڵ, ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله, بۆ چه‌نده‌مين جار له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان بۆردومان كرايه‌وه.
به پێى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون, به هۆى ئه‌و بۆردومانانه‌وه كه چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر يه‌ك ده‌كرێته سه‌ريان, زه‌ره‌ر و زيانێكى زۆر به‌ر تيرۆريستان كه‌وتووه.
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى
21-7-2015
