هەفتەی داهاتوو دانووستاندنەکان دەستپێدەکەنەوە

هەفتەی داهاتوو دانووستاندنەکان دەستپێدەکەنەوە
وادەی سەرۆكایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە 19ی ئاب كۆتایی دێت و لایەنە سیاسییەكانیش بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی سازان دەستبكەنەوە بە گفتوگۆكانیان، بۆ ئەوەی پێش تەواوبوونی ماوەی یاسایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بگەن بە رێكەوتن، بواریش نەدەن بۆشایی یاسایی لە كوردستان درووست ببێت، هەرچەندە هیچ لایەنێكیان لە پێشنیارەكانی خۆیان پاشگەز نەبوونەتەوە.

پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وای كردووە جارێكی دیكە باسی دوو ئیدارەی و جیاكردنەوەی هەرێمی سلێمانی و هەولێر بكرێتەوە، بەڵام ئەمە هەرزوو لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رەتكرایەوە، بۆیە چارەنووسی ئەو پۆستە لەم مانگەدا داوادەكرێت كۆتای پێبێت بۆ ئەوەی ئەو درزەی كەوتووەتە نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە لەوە گەورەتر نەبێت.










رووداو
Top