مێدیا جیهانییه‌كان: بارزانی دوو ئیداره‌یی ڕه‌ت كرده‌وه.. هه‌لی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رده‌م كورددایه
(سه‌رۆك بارزانی) له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕدا، هه‌واڵێكی خۆشی به هاووڵاتیانی كوردستان دا كاتێ رایگه‌یاند "ئەوانەی باسی دووئیدارەیی دەکەن دیارە پەند لە مێژوو وەرناگرن، ئەو هەموو خەبات و قوربانیدانەی گەلەکەمان بۆ ئەوە نەبووە کوردستان دابەش بکرێت و نابێ بە خەیاڵیش بیری لێ بکرێتەوە و کەس ناتوانێ هەرێمی کوردستان لەت بکات و، ئەوەی بە یەک ئیدارەیی و یەکگرتنەوەی کوردستان قایل نییە، ئازادە لەوەی شوێنێکی تر بۆ ژیانی خۆی هەڵبژێرێت".
ئه‌م گوتاره‌ی سه‌رۆك بۆ پێشمه‌رگه‌كان له مێدیا جیهانییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه كه (سه‌رۆك بارزانی) سه‌ربه‌خۆییی كوردستانی ده‌وێ، بۆیه دوو ئیداره‌یی و دابه‌شكردنی خاكی كوردانی له هه‌رێمی كوردستان ره‌ت كرده‌وه و، رێگه نادات هیچ كه‌س و لایه‌نیك هه‌وڵی له‌م چه‌شنه‌ی بۆ بچێته سه‌ر.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیته‌ر له هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) به ڕاشكاوی به گشت لایه‌كی راگه‌یاندووه كه دوو ئیداره‌یی و دابه‌شكردنی خاكی كوردستان له هه‌رێمی كوردستاندا قبووڵ ناكرێت و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و داوایهیشیان هه‌یه، ئازادن با بۆخۆیان شوێنێكی دیكه بۆ ژیانی خۆیان بدۆزنه‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌یشی داوه به لێدوانیكی پێشووتری (سه‌رۆك بارزانی) له‌میانی سه‌ردانێكی بۆ ئه‌مه‌ریكا كه رایگه‌یاندووه، سه‌ربه‌خۆییی گه‌لی كورد مافێكی سرووشتییه و مانه‌وه‌یش له عێراقدا ده‌بێ به ئاره‌زوومه‌ندانه بێ نه‌ك به سه‌پاندن.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر سه‌ردانی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ كه له رۆژانی جه‌ژندا پیشمه‌رگه‌كانی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و له‌ناویاندا جه‌ژنی كردووه.
پێگه‌ی میدل ئێست مۆنیتهریش هه‌واڵه‌كه‌ی وه‌ها نووسیوه كه، (سه‌رۆك بارزانی) دوو ئیداره‌یی له هه‌رێم رهتك ردووه‌ته‌وه و راگه‌یاندووه، ئه‌وانه‌ی وه‌ها قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن با شوێنێكی دیكه بۆ ژیان بدۆزنه‌وه.
رۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مانی توركیایش بایه‌خی به پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان داوه و رایگه‌یاندووه، كه ئه‌م پرسه له لای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیددی لێی ده‌ڕوانرێ.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، دوای میژوویه‌كی دووروودرێژی كورد له عێراقدا، له‌ئێستادا كورده‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیدان و هه‌لی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رده‌میاندایه.
