ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی پرسوسی سه‌ربه شاری رحا (ئورفه) روویدا
به‌پێی زانیاریه به‌راییه‌کان ته‌قینه‌وه‌که له ڕێگه‌ی که‌سێکی خۆکوژه‌وه له‌ناو باخچه‌ی ناوه‌نده‌که‌دا ئه‌نجامدراوه.
ته‌قینه‌وه‌که 300 ئه‌ندامی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی سۆسیالیستی کردوه‌ته ئامانج که بۆ هاوکاریکردنی سه‌رله‌نوێ ئاواکردنه‌وه‌ی کۆبانێ له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه چووبوونه ناوه‌نده‌که و به‌نیازبوون بچنه کۆبانێ، له کاتی لێدوانی چاپه‌مه‌نیدا ته‌قینه‌وه‌که روویداوه.
ئیسماعیل کاپڵان، هاوسه‌رۆکی ڕێکخستنی پارتی هه‌رێمه دیموکراتیه‌کان له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی بۆ ئاژانسه‌کان کردوه و وتویه‌تی: "ته‌قینه‌وه‌که له‌ڕێی که‌سێکی خۆکوژه‌وه ئهنجامدهراوه، نزیکه‌ی 50 که‌س شه‌هیدبوون و ده‌یانی تریش برینداربوون".
خه‌ندان
