ئاماری رووداوه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یه‌ندرا
فازل حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی سێ رۆژی چه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ پێنج رووداوی هاتوچۆ رووویداوه كه چواریان پێكدادان بووه و یه‌كیان وه‌رگه‌ڕان بووه.
وتیشی: "له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوانه پێنج حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و بیست حاڵه‌تی برینداربوونی لێكه‌وتوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی رووداوه‌كان له رۆژانی جه‌ژن به‌راورد به رۆژانی ئاسایی كه‌متره، به‌ڵام رێژه‌ی قوربانیه‌كان زۆرتره‌بووه.
روونیشیكرده‌وه: به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له رۆژانی جه‌ژن هۆكارێك بوون بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی هاتوچۆی هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس به‌ردوامبوون له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.
لای خۆشیه‌وه كاروان خۆشناو، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: لە رۆژانی جەژن تەنھا دوو رووداوی شەڕ ھەبووە لەگەڵ رووداوێکی دزی، بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی رووداوەکان زۆر کەم بوونەتەوە.
خه‌ندان
